11/01/2020

بەرهەم سالح بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سوڵتانی نوێی عومان کرد

برادۆست میدیا ـ بەغداد

سەرۆک کۆماری عێراق بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سوڵتانی نوێی عومان هەیسەم کوڕی تارق ئال سەعید کرد

سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/١/١١ بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی هەیسەم کوڕی تارق ئال سەعید کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک سوڵتانی نوێی عومان.

ئەمەش دەقەی بروسکەکەیە:

خاوەن شکۆ سوڵتان هەیسەم کوڕی تارق ئال سەعید سوڵتانی سەڵتەنەتی عومانی مەزن.

بەناوی خۆم و گەلی عێراقەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بەسوڵتانی عومان، بەم بۆنەیەوە پەرۆشی عێراق بەگەل و سەرۆک و حکومەتەوە لە پێناو بەردەوامی پەیوەندی برایانەی نێوان عێراق و سەڵتەنەتی عومانتان پێ ڕادەگەیەنم، و هیوامان بەکارکردنە لە پێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست و بەرجەستەکردنی بنەمای هاریکاری و خۆشەویستی و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

دووبارە گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان دەکەم و هیوای تەندروستی و سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر بۆ سەڵتەنەتی عومان بەسەرۆکایەتی بەڕێزتان دەخوازم.

لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا
براتان
بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …