16/07/2019

عەشیرەتێۆی عەرەب و گوندنشیانی دوبز بۆتە شەڕ لەنێوانیان

برادۆست میدیا ـ کەرکووک
کۆمەڵێک عەرەبی هاوردە چوونەتە سەر گوندێكی كوردنشین لە قەزای دووبز دواتر بۆتە کێشە لەنێوانیان. 
لەمبارەوە ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦-٧-٢٠١٩، عەبدوڵا نوری، قایمقامی دووبز بۆ میدیای یەکێتی رایگەیاندوە “عەرەبە هاوردەكان هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندی قەرەدەرە بە مەبەستی داگیرکردنی گوندەکە و لەلایەن ماڵە کوردەکان رێگریان لێکراوە”.
عەبدولا نوری ئاشکرایکردوە “ئەو عەرەبانە ویستوویانە هەندێك شوێن دەستنیشان بكەن بۆ ئەوەی لە سنووری ئەو گوندەدا خانووی تێدا ساز بکەن، بەڵام لەلایەن دانیشتوانی رەسەنی گوندەكەوە کە كوردن رێگرییان لێ كراوە و ئیستا خەلکی گوندەکە و عەرەبە هاوردەکان ڕووبەڕووی یەک وەستاون”.
بەپێی زانیارییەکان “ئەو عەرەبانەی كە هاتونەتە سنوورەكە سەر بە هۆزی دلێمیـن”.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …