25/10/2019

خۆپیشاندەرانی بەغدا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوای مانەوەی بەرھەم سالح دەکەن

برادۆست میدیا ـ بەغدا

ئەمڕۆ هەینی، خۆپیشاندەرانی عێراق بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و تیایدا داوایانكردوە كە سەرۆك كۆماری عێراق د.بەرهەم ساڵح لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە.

لەو بەیاننامەیەدا كە دەزگا میدیاییە عێراقییەكان بڵاویانكردوەتەوە، خۆپیشاندەران چەندین داواكارییان خستوەتەرو تیایدا داوایانكردوە سیستمی پەرلەمانی لە عێراق بگۆڕدرێت بە سیستمی سەرۆكایەتی.

خۆپیشاندەران داوایانكردوە كە سەرۆك كۆماری عێراق د.بەرهەم ساڵح، وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق دیاریی بكات.

لەبەشێكی دیكەی داواكارییەكانیاندا خۆپیشاندەران داوایانكردوە كە سەرۆك كۆمار لە رێگەی راستەوخۆی خەڵكەوە هەڵببژێردرێت بە چاودێری نەتەوە یەكگرتوەكان و تەنها بۆ دوو خولیش سەرۆك بتوانێت خۆی كاندید بكاتەوە لەپێناو بەدورگرتنی وڵات لە دیكتاتۆریەت.

لەخاڵێكی دیكەی داواكاریەكاندا ئاماژە بەوەكراوە كە كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار دەبێت تەنها جنسیەی عێراقی هەبێت و باوانیشی عێراقی بن.

خۆپیشاندەران داواشیانكردوە كە سەرجەم داهاتی دزراوی عێراق كە بەرپرسان بەشێوەیەكی نایاسایی بردویانە بگەڕێنرێتەوە سەر داهاتی گشتی عێراق.

 

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …