02/11/2019

حەیدەر عەبادی لەلایەن ئەمریکیەکانەوە لە ھەوڵێکی تیرۆر رزگار کرا

برادۆست میدیا ـ بەغدا

درەنگانی شەوی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە ھەوڵێکی تیرۆر کردن رزگاری بوو دوای ئەوەی سەربازانی ئەمریکی ھاوکاریان کرد ئێستا لە ناو باڵوێزخانەی ئەمریکیە.

کاتژمێر ۱ی شەوی رابردوو، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی قورسی چەکداریی لە نێوان گروپێک چەکداری نەناسراوو پاسەوانەکانی حەیدەر عەبادیی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراو دواجار لەلایەن ئەمریکییەکانەوە رزگاری بوو.

یەکەیەکی سەربازیی سەر بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا توانیویانە عەبادی ڕزگارکەن و دوای رزگارکردنیشی براوەتە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغداد.

ئەوەش دوای ئەوەھات کە عەبادی پشتیوانی خۆپیشاندەرانی کرد و دژی حکومەتی عادلعەبدولمەهدی وەستایەوە .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …