30/10/2019

حەلبوسی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كات

برادۆست میدیا ـ بەغدا

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عیراق، به‌هۆی‌ پۆستێكی فه‌یسبوكه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كات و ده‌ڵێت، با ئه‌م دۆخه‌ تێپه‌ڕێنین، ئه‌و كاته‌ هه‌موو شتێك یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ حه‌لبوسی له‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ به‌هۆی‌ پۆستێكه‌وه‌ بووه‌ كه‌ لایه‌نی دووه‌م له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ فه‌یسبوك كردویه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ كردووه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی و هێرشی كردۆته‌سه‌ر سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان.

له‌ گفتوگۆیه‌كی نێویاندا كه‌ ڤاپیه‌ره‌وه‌ ئه‌نجامیانداوه‌، محه‌مه‌د حه‌لبوسی وێنه‌ی پۆسته‌كه‌ی بۆ  وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ ناردووه‌ و پرسیاری لێده‌كات و ده‌ڵێت، ئایا تۆ ئه‌م پۆسته‌ت كردوه‌، له‌و وه‌ڵامیشدا، سوها خه‌لیل وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ ده‌ڵێت، به‌ڵی وایه‌، به‌ڵام یه‌كێك له‌ ئه‌دمینه‌كان ده‌ستكاری‌ پۆسته‌كه‌ی كردووه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ و كه‌ ئه‌و خواستویه‌تی.

له‌ وه‌ڵامدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌ڵێت، ئایا پاداشتی چاكه‌كردن، چاكه‌كردنه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی پیشتیوانیم لێكردی، به‌ڵام كێشه‌ی نیه‌ با ئه‌م دۆخه‌ تێپه‌ڕێت ئه‌و كاته‌ یه‌كتری ده‌بینینه‌وه‌.

سوها خه‌لیل پرسیار له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ده‌كات، ئاخۆ ئه‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كردن ته‌ماشا بكات؟ حه‌لبوسی له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، چۆنی ته‌ماشا ده‌كه‌یت بیكه‌.

وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ش له‌به‌رامبه‌ردا بۆی نوسیوه‌، پێم سه‌یری‌ سه‌رۆكی‌ گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان به‌مشێوه‌یه‌ قسه‌بكات، دڵنیابه‌ ئه‌م گفتوگۆیه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌ تاوه‌كو خه‌ڵكی سه‌رۆكه‌ ساخته‌كه‌یان بناسن.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏نص‏‏

لا يتوفر وصف للصورة.

لا يتوفر وصف للصورة.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …