22/01/2020

حەشد شەعبی شوێنگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس دیارکرد

برادۆست میدیا 

دوای کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا، دوێنێ شەو ئەبو عەلى بەسرى، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیارکرا.

بەپێی زانیاریەکان، شوراى حەشدى شەعبى، ئەبو عەلى بەسرى دیاریکردووە بۆ جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى، وەک شوێنگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس.

ئەبو عەلی بەسری دوای ساڵی ٢٠٠٣، چەندین پۆستی حکومی وەرگرتووە، یەکەم فەرماندەى هێزەکانى بەدر بووە تا ساڵى 1998

رۆژی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە بۆردومانێکی هێزەکانی ئەمریکا، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …