22/08/2019

هۆشداری دەدرێت لەکوشتنی سەرکردە سیاسیەکانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە

برادۆست میدیا

پەرلەمانتاری پێشووی عێراق عیززەت شابەندەر، هۆشداری دەدات لەوەی ئیسرائیل لەرێگای فرۆكەی بێفرۆكەوانەوە ئەو كەسایەتییە عێراقییانەی نەیاری پرۆژەی ئەمەریكی- ئیسرائیلین تیرۆربکات.

شابەندەر لەتویتێكیدا لە پێگەی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، ” زۆری دیکەی پێناچێت تا دەبینین فرۆكە بێفرۆكەوانە ئیسرائیلییەكان لەئاسمانی عێراق دەست دەكەن بەزنجیرەیەك پرۆسەی تیرۆركردنی ئەو كەسایەتییە عێراقییانەی لەناوچەكە نەیاری پرۆژەی ئەمەریكی – ئیسرائیلین، هەروەك چۆن بەرانبەر بەسەركردە فەلەستینییەكان لە كەرتی غەززە دەیكات.

لەسەر هەمان پرس، مشعان جبووری پەرلەمانتاری پێشووی عێراق باسی لەوە كردووە، فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی ئەمەریكی سەربازگەیەكی سەر بەحەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەددین لەنزیك بنكەی ئاسمانی بەلەد بەئامانج گرتووە.

ئەو پرسیاری ئەوەشی كردووە، كە چارەنووسی بڕیاری سەرۆك وەزیران بۆ  كورتكردنەوەی پێدانی مۆڵەتی فڕینی فرۆكەی سەربازی تەنیا لەدەستی عادل عەبدول مەهدی چی لێهاتووە؟

هەفتەی رابردوو دوای چەند تەقینەوەیەك لەكۆگاكانی چەك‌و تەقەمەنی، ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق بڕیاریدا، كە مۆڵەتی فڕینی فڕۆكەی سەربازی لەئاسمانی عێراق بخرێتە دەست عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا چەند كۆگایەكی چەك‌و تەقەمەنی لەعێراق تەقێنرانەوە، كە تایبەتن بە هێزەكانی حەشدی شەعبی، گومان دەکرێت سوپای ئیسرائیل بەفڕۆكەی بیفرۆکەوان ئەو کارانەی ئەنجامدابێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …