17/09/2019

بە یاسای تیرۆر فەرمانی دەستگیركردن بۆ باوکی پەرلەمانتارێک دەردەچێت

برادۆست میدیا

بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، دادگای كەركوك بڕیاری دەستگیركردن بۆ غەفور ساڵح، یەكێك لە جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەكرد.

بەپێی فەرمانەكە غەفور ساڵح سەمین رەمەزان زەندی، لەسەر بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان سكاڵای لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆری كەركوك لە دژی تۆماركراوە.

غەفور ساڵح، باوكی دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەكێتییە لە كەركوك و ساڵی 2018 بە پێچەوانەی بڕیاری ئیدارەی كەركوك ئاڵای هەرێمی كوردستانی لەسەر بینای مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە لە كەركوك هەڵكرد، بەڵام دوای چەند خولەكێك و لەسەر داوای دژە تیرۆری عیراق ئاڵاكە داگیرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …