02/07/2019

بەفەرمی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق ناوی بۆ ئایندە گۆڕی

برادۆست میدیا ـ بەغدا

رابون مەعروف سەرۆکی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عیراق جیاكردنەوەی خۆی لە جوڵانەوەكە راگەیاند و ناوی فراكسیۆنەکەشیان بۆ ئایندە گۆڕی.

لەرۆژی دووشەممە ۳۰ی ٦ی ۲۰۱۹ بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمی كە واژۆی رابون مەعروفی لەسەرە و ئاراستەی‌ سەرۆكایەتی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق كراوە، بەفەرمی ناوی فراكسیۆنی نەوەی نوێ گۆڕا بۆ فراكسیۆنی ئایندە.

لەوبارەیەوە رابون مەعروف سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت “فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا دابڕانی خۆی لە نەوەی نوێ راگەیاند، هەروەها لەهەوڵی ئەوەداین بەشێكی كارای بەرەی ئۆپۆسیۆن بین”.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەشێكی زۆر لە ئەندامانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ بۆچوونی فراكسیۆنەكەی نەوەی نوێن لە پەرلەمانی عیراق.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …