14/07/2019

بەغدا؛ سەرۆک کۆمار و پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوە

برادۆست میدیا ـ بەغدا

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ یەک شەممە ٢٠١٩/٧/١٤ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە د. ھەڤاڵ ئەبو بەکر پارێزگاری سلێمانی.

لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی کارگێری و خزمەتگوزاری شاری سلێمانی کرا، ھاوکات جەخت لە گرنگی یەکخستنی ھەوڵەکان کرایەوە لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتییانی شاری سلێمانی، ھەروەھا تەئکید لە بەدواداچوون و تەواوکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری سلێمانی کرایەوە بە جۆرێک کە خزمەت بە ھاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە بکات.

سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی ھەلی کار و باشکردنی بژێوی ژیان بۆ خەڵکی سلێمانی، سەرۆککۆمار بەرھەم سالح پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ پارێزگار و شاری سلێمانی دەربڕێ.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …