12/08/2019

بەریتانیا هاوڵاتیانی وڵاتەكەی ئاگاداردەکاتەوە سەردانی عێراق نەكەن

برادۆست میدیا

حكومه‌تی به‌رتیانیا هاووڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن تا ماوەیەکی نادیار.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگەیاند،” داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی ده‌كات، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌كی سه‌ردانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق نه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش به‌هۆی ترسی هێرشی تیرۆریستی و رفاندن.

ئاماژەی بەوەشداوە،  ره‌وشی ئه‌منی عێراق ‌تا ئێستا جێگیر نییه‌ و پێویسته‌ به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ریتانییه‌ك له‌ عێراقدا بێت، به‌تایبه‌تیش له‌م كاتانه‌دا كه‌ رۆژانی پشووه‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردن زۆر زیاتره‌ و پێویسته‌ ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …