15/01/2020

بەرهەم سالح پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی قەتەر

برادۆست میدیا ـ بەغداد

سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/١/١٥ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر شێخ محمد کوڕی عەبدولرەحمان-ی دووەم.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و جیھان و چۆنیەتی ئارامکردنەوەی دۆخەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، ھەروەھا جەختکرایەوە لە پێویستی دان بەخۆدا گرتن و پەنابردن بۆ زمانی دیالۆکی ژیرانە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گرژی و پەرەسەندنەکان.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە عێراق هەوڵ دەدات ببێت بە هۆکاری ئارامی و ناوەندێکی ئاشتی لە ناوچەکەدا، ھاوکات پشتیوانی یەکخستنی هەوڵەکان دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستا، بەجۆرێک گەلانی ناوچەکە لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا بژین.

سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق نابێتە ناوەندێک بۆ دەست درێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و گۆرەپانێک بۆ جەنگێکی نوێ کە توانا و وزەی گەلان لە بار بەرێت.

لە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی قەتەر دووپاتی لە دۆخی هەستیاری ئێستا کردەوە و ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان کرد لە پێناو گەشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە کە ئاسایش و ئارامی ناوچەکە بپارێزێت.

هەر لە دیدارەکەدا چۆنیەتی گەشەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و قەتەر گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بەجۆرێک ئەو پەیوەندییانە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی برا بکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …