16/09/2019

سەرۆککۆماری عێراق و وەزیری کاروباری دەرەوەی هیندستان کوبوونەوە

برادۆست میدیا

سەرۆک کۆمار دووپاتی لە پێویستی فراوانکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ ھندستان کردەوە لە گشت بوارەکاندا، بەجۆرێک کە لەگەڵ پەیوەندییە مێژوییەکان و خواستی ھەردوو وڵاتدا بگونجێت.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٩/١٦ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەزیری دەوڵەتی ھندستان بۆ کاروباری دەرەوە ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران و سەبارەت بە گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە و کاری ھاوبەش لە پێناو بەرجەستەکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی گفتوگۆکرا.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار، جەختیکردەوە کە عێراق کار بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان دەکات، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.

لەلای خۆیەوە وەزیری دەوڵەتی ھندستان بۆ کاروباری دەرەوە، دووپاتی لە گرنگیدانی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەشداری کارای لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و فراوانکردنی ھاریکاری دوو قۆڵی لە بوارە جیاجیاکاندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …