30/10/2019

بەرهەم سالح کۆبوونەوەی لوتکە و یەکلاکەرەوە لەگەڵ سەجەم هێزەکان ئەنجامدەدات

برادۆست میدیا ـ بەغداد

ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبونەوەی لوتکەی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق و لایەنە سیاسیەکانی عێراق لە کۆشکی سەلام بەڕێوەدەبات و  سیناریۆکانی گۆڕانکاری لە عێراق تاوتوێ دەکەن.

لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا تاوتوێی “سیناریۆ و بژاردە گونجاوەکان” دەکرێت بۆ دەرچونی عێراق لە قەیرانەکان و بەدیهێنانی داخوازی خۆپیشاندەران.

ــ لە هەنگاوی یەکەمدا دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێ دەکرێت.

ــ لە هەنگاوی دوەمیشدا گۆڕانکاری ریشەیی لە دەستور و یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق باس دەکرێت.

ــ لەهەنگاوی سێیەمیش تاوتوێ دەکرێت بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەیە لە عێراقدا.

ــ لە هەنگاوی چوارەمیش پێدەچێت “حزب و هاوپەیمانێتی سیاسی نوێ بێتە ئاراوە، کە هەڵقوڵایی ناو خۆپیشاندانەکانی عێراقن”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …