15/10/2019

بەرهەم سالح و پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

برادۆست میدیا

سەرۆک کوماری عێراق د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دووشەمە ٢٠١٩/١٠/١٤ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان ھەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە و گرنگی ئارامی عێراق و مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵانگارییەکان گفتوگۆی لە بارەوە کرا، کە دەبنە مایەی چەسپاندنی ئاسایشی عێراق و دەستەبەرکردنی مافی ھاووڵاتیان و پتەوکردنی ئەزمونی دیموکراسی لە وڵاتدا.

لە بەشێکی تری ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشھاتەکانی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر سوریا و جەختکرایەوە لە دۆخی مرۆی و ڕاگرتنی لەشکرکێشی و ڕێگریکردن لە تیرۆریستان تا جارێکیتر پاشماوەکانی خۆی ڕێک بخاتەوە و ھەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و جیھان بکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …