26/02/2020

لە لیستی ناوی کاندیدانی کابینەکەی عەلاوی پشکی کورد بەبەتاڵی جێهڵێدراوە

برادۆست میدیا ـ بەغداد

ماڵپەڕی شەفەق نیوزی عێراقی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لیستی ناوی کانیدانی حکوومەتەکەی محەممەد تۆفیق عەلاوی بڵاوکردەوە کە بڕیارە سبەی پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێکدا دەنگی لەسەر بدات.

لیستی ناوی کانیدانی کابینە حکوومییەکەی عەلاوی لە 24 وەزارەت پێکدێت، کە تەنها 19 وەزارەتیان پڕکراونەتەوە.

بەپێی ئەو لیستەی کە بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتەکانی ناوخۆ، هەروەها ئەو سێ وەزارەتەی کە پشکی کوردن (دارایی، بازرگانی و داد)، لەگەڵ وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری هەرێم، بەبەتاڵی بەجێهێڵدراون و کەسیان بۆ دیارینەکراون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …