13/08/2019

ئەو ئەمیرەی داعش دەستگیر کرا کە بەشداربوە لە سەربڕینى ۳ کورد

برادۆست میدیا

وەزارەتى بەرگریى عێراق لە پەیجى فەرمى خۆى لە فەیسبوک، دەستگیر کردنى گروپێکى تیرۆریستى رادەگەیەنێنت، کە لە نێوانیاندا ئەمیرێکى گەورەی داعشى تێدایە.

لە دانپێدانانێکى ڤیدۆیدا، ئەوکەسەى کە بە ئەمیرى ئاشەکانی داعش لە حەویجە ناسێنراوە، دەڵێت “ئەندامانی گروپەکەمان لەنێو شاری کەرکووک سێ کەسیان لە نەتەوەی کورد دەستگیرکردن و هێنایاننە قەزای حەویجە، داعش فەرمانی پێکردم سەریان ببڕم، من و دوو کەسی دیکە کە خەڵکی دیالە بوون، فەرمانەکەمان جێبەجێ کرد”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …