30/03/2020

ئاسیاسێڵ نیو ملیۆن دۆلار دەداتە حكومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

سلێمانی

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە دەستپێشخەریەکی بەپەلەدا بڕی 750 ملیۆن دینار بۆ حکومەتی عێراق و 500 ھەزار دۆلاریش بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دابیندەکات.

فاروقی مەلا مستەفا سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ رایگەیاند، “بڕیارماندا کە بڕی 750 ملیۆن دینار تەرخان بکەین بۆ حکومەتی ناوەندی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، وە بەردەوامیش ئامادەین پشتیوانی خەڵکی وڵاتەکەمان بین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە.

وتیشی، ” ھاوکات بڕی 500 ھەزار دۆلارمان تەرخان کردووە بۆ حکومەتی ھەرێمی کورستان بۆ ھەمان مەبەست”.

كۆمپانیای ئاسیا سێڵ رایگەیاند ئامانجی كۆمپانیاكەیان لە بەدەنگەوەچوونی ئەم قەیرانە، فریاکەوتنی خەڵکی وڵاتە خۆشەویستەکەمانە و پشتیوانیکردنیانە لەم بارودۆخە سەختەدا.

جگە لەو هاوكارییە داراییە، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چەند دەستپێشخەرییەكی دیكەی راگەیاندووە، لە نێویشیاندا هاوكاریكردنی هەزاران خێزان لە 15 شار و شارۆچكەی هەرێمی كوردستان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …