14/01/2019

ترامپ: ئابووری تورکیا وێراندەکرێت ئەگەر لە کوردەکان بدات

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەربێت و تورکیا لە کوردەکانی سوریا بدات، ئەوا بە ئابووری وێراندەکرێت، ئەمەش پاش ئەو هەڕەشە بەردەوامانەی کاربەدەستانی ئەنکەرە لە هێزە کوردیـیەکانی سوریای دەکەن.

سەرۆک ترامپ شەوی یەکشەممە لەسەر تویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی” کشانەوە لە مێژینەکەی چاوەڕواندەکرا دەستیپـێکرد هاوکاتی ئەوەی ئەو ناوچە بچوکەی بە دەستی خەلافەتەکەی داعشەوە ماوەتەوە بە توندی لێدەدرێت. ئەگەر سەرهەڵبداتەوە ئەوا جارێکی دیکە هێرشی دەکرێتەوە سەر لەو بنکە نزیکەی هەیە. تورکیا بە ئابوری وێراندەکرێت ئەگەر لە کوردەکان بدات. دروستکردنی 20 میل ناوچەیەکی پارێزراو. بە هەمان شێوە نامانەوێت کوردەکان تورکیا ئیسفزازبکەن. ڕووسیا و ئێران و سوریا گەورەترین سوودمەندبوون لە سیاسەتە درێژخایەنەکەی ئەمەریکا بۆ لەناوبردنی داعش لە سوریا- دوژمنی ئاسایـین. ئێمەش سوودمەنددەبین، بەڵام ئیتر کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانمان بگەڕێنەوە. ئەو شەڕە بێ کۆتایـیە ڕابگرن.”

پاش بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکان لە سوریا، ناڕەزایی لە نێو بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا دروستبوو و هەوڵ درا سەرۆک ترامپ لە بڕیارەکەی پاشگەزبکەنەوە، بەڵام بێ ئەنجام بوو، بۆیە جێم ماتیس کە وەزیری بەرگری بوو و برێت مەکگورک نوێنەری پـێشووی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی دژی داعش، هەردووکیان دەستیان لەکارکانیان کێشایەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس ناڕەزایی خۆیان لەم بارەیەوە دەربڕی و بە هەڵەیەکی گەورە ناودێریانکرد کە بە قازانجی نەیارانی ئەمەریکا دەکەوێتەوە.

voa

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …