13/04/2019

سودانیەکان بەدەست لەکارکێشانەوەی بن عەوف و جێگرەکەی خۆشحاڵن

برادۆست میدیا

رۆژێک پاش دورخستنەوەی عومەر بەشیری سەرۆکی وڵات و پێکهێنانی ئەنجومەنی سەربازی، درەنگانێکی دوێنێ شەو عەوز بن عەوف سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە دەستی لەکارکێشایەوە.

درەنگانێکی شەوی رابردوو، تەنها رۆژێک پاش دورخستنەوەی عومەر بەشیری سەرۆکی سودان، عەوز بن عەوف، وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی سودان، دەستی لەکارکێشایەوە و فەریق عەبدول فەتاع ئەل بورهانی، وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە ناساند.

لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بن عەوف رایگەیاند، ئەوان نەهاتون خۆیان بەسەر خەڵکدا بسەپێنن و ئەو لەئێستاوە خۆی و کەماڵ عەبدول رەوف ئەل ماهی، جێگری وەک ئەنجومەنە سەربازییەکە کارناکەن.

دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی لەژێر فشاری جەماوەر و دەستەی رێکخەری خۆپیشاندانەکان هات، کە پێکهێنانی ئەنجومەنێکی سەربازییان رەتکردەوە و داوایانکرد دەسەڵات رادەستی خەڵکی مەدەنی بکەن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …