02/02/2019

سۆران: گەنجانی گوندێك لەجیاتی حکومەت كتێبخانەیەك دەکەنەوە

بۆ یەكەمین جار لەمێژووی قەزاکە، ژمارەیەك گەنجی خۆبەخشی دانیشتووی گوندی سیتكان لە سنوری شارەدێیی دیانایی سنوری پارێزگای ھەولێر، كتێبخانەیەك لەگوندەكەیان دەکەنەوە، بەھۆی خۆشەویستیان بۆ خوێندەوەی كتێب.

ئێوارەی رۆژی ھەینی 1-2-2019 لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی چاڵاكوانانی مەدەنی و رۆشنبیران و خەلكی گوند، لەلایەن چەند گەنجێكی خۆبەخش كتێبخانەیەك كرایەوە، ئامادەبوانیش ژمارەیەك كتێبی جۆراو جۆریان بەدیاری پێشكەشی كتێبخانەكە كرد.

شایەنی باسە خەلكی گوندەكە دڵخۆش بوون بەكردنەوەی ئەو ناوەندە رۆشنبیریە، بۆ گرینگی دانی زیاتر بەخوێندنەوە و بەسەربردنی كاتەكانیان بەخوێندنەوە.

ئا:سیروان برادۆستی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…