10/06/2019

سوپای تورکیا بەھاوەن و فڕۆکەی جەنگی برادۆست بۆردومان دەکات

برادۆست میدیا – سۆران

ئەمرۆ دووشەممە جارێکی تر فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا دەڤەری برادۆستی سەر بە قەزای سۆرانی بۆردومان کرد و بەتۆپ و ھاوەنیش نزیک گوندئاوایەکانی بۆردومان کردووە،بەھۆیەشەوە ئاگر لە شوێنەکە کەوتۆتەوە زیانی ماددی بە پووش و پاوەن گەیاندووە.

ئەمرۆ کاتژمێر٩:٣٠ خولەک فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی کوێستانی بێرکمی کرد و کاتژمێر ١١:٢٠ خولەک دەوروبەری گوندی خەلیفانی بە تۆپ و ھاوەن بۆردومان کرد،بە بیانووی ھەبوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی سنورەکە.

پەیامنێری برادۆست میدیا لە ناوچەکە رایگەیاند:”ھیچ زانیاریەک لەبارەی بۆردومانی ئەمرۆ نەزانراوە،بەڵام بەردەوام فڕۆکەجەنگیەکان بەسەر ئاسمانی دەڤەرەکە دەسوڕێنەوە و ئاگر لە پووش و دارستانی ھاوڵاتیان بەربووە،تا ئێستا کەس نەیتوانیوە ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن ،لە ئەگەری دووبارە کردنەوەی بۆردومان.

دەڤەری برادۆست ناوچەیەکی سنوریە لە ھەرێمی کوردستان بەردەوم بۆردومان و تۆپباران دەکرێت لەلایەن وڵاتانی دراوسێ ،بەھۆیەشەوە تا ئێستا ١١٥ گوند و ئاوایی سنورەکە چۆلکران مەترسی ٢٠ گوندی دیکەش لە ئارادایە بەمەش ژمارەیان زیاد دەبێت بۆ ١٢٥ گوندی چۆلکراو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…