23/05/2019

سوپای تورکیا بەفرۆکە و تۆپی دوور هاوێژ، دەڤەری برادۆست بۆردومان دەکات

برادۆست میدیا ـ سۆران

ئەمرۆ پێج شەممە فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی دیکە چەندین شوێنی لە سنوری دەڤەری برادۆستی سەر بە پارێزگای ھەولێر بۆردومان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لە دەڤەرەکە ھەریەک لە کەوەرتێ و گەرووی سیران و خواکورک و ھەرمووش بۆردومان کرد.

ھاوکات بۆردومانەکە جگە لە فرۆکەی جەنگی بە ڕێگای تۆپ و ھاوەنیش بەچری شوێنەکانی دەڤەرەکەی بۆردومان کردووە.

تا ئێستاش ھیچ زیانێک لە بارەی بۆردومانی ئەمڕۆ نەزانراوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…