25/05/2019

سلێمانی.. بڕێك خواردنه‌وه‌ی كحول دەستی بەسەرداگیرا

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

ئەمڕۆ شەممە لیژنەی هاوبەشى قایمقامیەتى سلێمانى ڕایگەیاند، بەهاوکاری ئاسایش لەسەرەتاى مانگى ڕەمەزانەوە دەستیان بەسەر بڕێک خواردنه‌وه‌ی كحولیدا گرتووە کە بەئاشکرا خوراوەتەوە.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا رێگه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاشكرای مادده‌ كحولییه‌كان گیراوه‌ و فرۆشتنیشی سنوردار ده‌كرێت.

وتیشى، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بەهەماهەنگی لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی، توانیویانە تارادەیەكی زۆر باش ڕێگری لە خواردنه‌وه‌ی كحول به‌ ئاشكرا و له‌سه‌ر شه‌قام و  شوێنه ‌گشتیه‌كان بکەن و هه‌ر كه‌س و شوێنێك سەرپێچی كردبێت روبەروی لێپرسینه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

ئاماژەى بەوەشکرد، به‌شێك له‌ رۆژووانان سه‌ردانی شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن وبه‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه‌ وناكرێت له‌م مانگه‌دا هه‌ستیان بریندار بكرێت و خه‌ڵكانێك هه‌بن له‌‌به‌رچاویانه‌وه‌ خواردنه‌وه‌ كحولیییه‌كان بخۆنه‌وه‌ و ببنه‌ مایه‌ی بێزاركردنیان.

گۆران قادر باسى لەوەشکرد، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی خواردنه‌وه‌ کحولیەكان له‌ناوده‌برێن و ئەو دوکاندارانەشى سه‌رپێچیان كردوه رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…