20/05/2019

زەریف وەڵامی ترەمپی دایەوە و دەڵێت؛ هەرگیز هەڕەشە لە ئێران مەکە

برادۆست میدیا

وەزیری دەرەوەی ئێران “محەمەد جەواد زەریف” وەڵامی سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت،” هەرگیز هەرەشە لە کۆماری ئیسلامی ئێران مەکە”.

م زەریف لە تویتێکدا نوسیویەتی، ئەسکەندەری مەقدۆنی و جەنگیزخان بەرامبەر بە ئێران شکستیانهێناوە، شەڕەنگێزەکان دیارنەمان و ئێران هێشتا بەپێوە وەستاوە.

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە هاندانی تیمی B، دەیەوێت ئەو شتە بەدەستبێنێت کە ئەسکەندەری مەقدۆنی، جەنگیزخان و شەڕەنگێزەکانی دیکە شکستیان لێیخوارد.

شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتەرەوە هەڕەشەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و رایگەیاند “ئەگەر ئێران دەیەوێ شەڕ بکات، ئەوە دەبێتە کۆتایی فەرمی بۆ ئێران، هەرگیز جارێکی دیکە هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان نەکەن”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…