11/06/2019

رێکخراوی هەنگاو رایگەیاند، بەهۆی هاوسەرگیری زۆرەملێ کچێکی ١٩ ساڵ خۆی کوشت

برادۆست میدیا ـ رۆژهەڵاتی کوردستان
لە رۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی ١٩ساڵ بە هۆی به‌ شوودانی زۆرەملێ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هه‌واڵی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ تیایدا هاتووه‌ “لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزاندا لە ئێران، کچێکی خەڵکی ئاوایی کێوڵەی بانە، بەهۆی زۆرەملیی ئەوەی کە ناچاریان کردووە هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە کەسە نزیکەکانی خۆیاندا بکات خۆی کوشتووە”.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، “کچێک به‌ناوی سۆما خدر، ته‌مه‌نی ۱۹ ساڵ لە رێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە تەرمی کچەکە بێ ئەوەی ببرێتە پزیشکی دادوەری بە دزیەوە لەلایەن کەسوکارەکەیەوە نێژراوە.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…