03/07/2019

ئیدارەی راپەرین؛ تەرمی هاوڵاتییەک لەناو بیردا دۆزرایەوە

برادۆست میدیا ـ رانیە

پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ئاشکرایدەکات، شەوی رابردوو تەرمی هاوڵاتییەکی دانیشوی قەڵادزێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی کە لەناو بیرێکی ئاودا لە گەڕەکی کانی زێن دۆزراوەتەوە.

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کاتژمێر ٨:٠٠ی شەوی رابردوو تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( ژ . ب . ٲ ) لە ڕەگەزی نێر لەدایک بوی ساڵی ١٩٩٣ دانیشوی قەڵادزێ، گەڕەکی ڕاپەڕین، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە لەناو بیرێکی ئاودا لە گەڕەکی (کانی زێن) دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی راپەرین ئاماژەی بەوەشکردوە، “بەوتەی باوکی لە ٢٤ی مانگی ڕابردوو لە ماڵەوە چوەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و باری دەرونیشی ناجێگیر بووە”.

پۆلیس دەڵێت، بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی بەڕێکراوە بۆ سلێمانی، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

لێدوانی وەزیری دارایی لەبارەی دابەشکرنی مووچە پێش جەژن

ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە مەرجێک دەتوانین م…