09/06/2019

لە روداوێکدا هاتوچۆدا کەسێک  گیانی لەدەستداوە

برادۆست میدیا ـ رانیە

ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە روداوێکدا هاتوچۆدا لە ناحیەی حاجیاوا کەسێک  گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ شەممە لە ناحیەی حاجیاوا ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە پیاوێکی تەمەن ٦٨ ساڵدا و بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی راپترین ئاماژەی بەوەشکردوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ روداوەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ماکۆک لە ناحیەی حاجیاوا کراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەناوی (ج٫ع) تەمەن ۳۰ ساڵ لەڕەگەزی نێر بەپێی ماددەی ٢٤ لە یاسای هاتوچۆ بە بڕیاری دادوەر راگیرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…