13/05/2019

رانیە … کچێک بەهەڵە لەلایەن برایەکەی خۆی دەکوژرێت

برادۆست میدیا ـ راجیە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ورده‌كاری‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ كچێكی ١٣ ساڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت”براكه‌ی كه‌ ١٠ ساڵه‌ ده‌ستكاری چه‌كی كردووه‌ و فیشه‌كێك له‌چه‌كه‌كه‌ ده‌رچووه‌ و به‌ر خوشكه‌كه‌ی كه‌وتووه‌”.

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ‌‌‌ئاماژەی بەوەداوە‌:شه‌وی ١٢-١٣ ٥ / ٢٠١٩ ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ به‌ناوی(ه.د) پیشه‌ی خوێندكار دانیشتوی گوندی قه‌مته‌رانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌، قه‌زای ڕانیه‌ هێنرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ كه‌ شوێنه‌واری یه‌ك فیشه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌بوو.

ئاماژه‌به‌وه‌شده‌دات كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه‌ و دوای ئه‌نجامدانی توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو،”به‌وته‌ی كه‌سوكاری ڕوداوه‌كه‌ له‌ كاتێكدا بووه‌ كه‌ براكه‌ی به‌ناوی(م.د) ته‌مه‌ن ١٠ساڵ له‌ ماڵی خۆیان له‌گوندی قه‌مته‌ران ده‌ستكاری چه‌كی جۆری EM4 ی كردووه‌ و له‌وكاته‌شدا فیشه‌كێك له‌ چه‌كه‌كه‌ ده‌رچووه‌ و به‌ر خوشكه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، باسله‌وه‌شده‌كات مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌ڕده‌وامه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…