10/05/2019

دەزگای ئاسایشی هەرێم دانپێدانانی ئەندامانی نەوەی نوێی بڵاوکردەوە

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

کەمێک پێش ئێستا دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسلێمانی ڕاگەیەندراوێکى لەسەر دانپێدانانی گیراوانی نەوەی نوێ و ڤیدیۆی دانپێدانانەکەى بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی گشتی

ئەم دۆسیە لە رۆژی ٢٤ / ٤ / ٢٠١٩ بەسکاڵاکردنی پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ ( شادی نەوزاد ) و لەسەر سکاڵای بەڕێز داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە  دەستیپێکرد 

پاڵپشت ،  بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، لە رۆژی ٢٩ / ٤ / ٢٠١٩ کە تێدا ھاتووە  ( ئەم روداوە بەرنامە بۆ داڕێژراوە واتە تاوانی رێکخراوە و سروشتێکی ترسناکی ھەیە بۆیە پاڵپشت بە مادەی سێ لە بڕگەی ھەشت لە یاسای دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ژمارە پێنج ساڵی  ٢٠١١ دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵات و تایبەتمەندی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بۆیە لێکۆڵینەوە لەم دۆسییە بەردەوام دەبێت لەلایەن دەزگای ئاسایشی ھەرێم ) 

لەو چوارچێوەیەدا ،  دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ، لێکۆڵینەوە و  بەدواداچوونی وردی  دەستپێکرد ، بۆ تاوانێکی رێكخراو ، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەنجام دراوە ، لەژێر بڕیارو رێنمایی دادوەری لێکۆڵینەوە
پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد  ، چەند کەسێک ،  لە ئوفیسی نەوەی نوێ لە سلێمانی ، لە رێوشوێنیێکی یاسایی و بە چاودێری دادوەر دەستگیرکران ، بەشێک لەو تۆمەتبارانەش کە لە ئۆفیسی سەرەکی  ، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشاردرابوون ،   بە چاودێری دادەوەری لێکۆڵینەوە ، ھێزەکانمان دەستگیریانکردن . 

بۆ رایگشتی رووندەکەینەوە

ئەم کەیسە ،  تایبەتمەندی ھەیە و سروشتێکی ترسناکی ھەیە و پەیوەندیدارە ، بە ئادابی گشتی و ئەخلاقی گشتی و بەھا کۆمەڵایەتییەکانەوە
بۆیە دەزگاکەمان تا ئێستا ھیچ رونکردنەوەیەکی بڵاونەکردۆتەوە.
بەڵام سەرئەنجام ، بۆئەوەی ، رێگریبکەین ،  لە شێواندنی راستییەکان ، کە بە مەبەست دەیانەوێت ، کۆمەڵانی خەڵک چەواشە بکەن و راستیتەکانیان لێبشێوێنن.  

بۆیە ، لە پێناو دەرخستنی راستییەکان و پاراستنی مافی ھەموو لایەک و بەرژەوەندی گشتی ، بە پێویستمان زانی ، ئەم رونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە ، کۆمەڵانی خەڵکیش ، لە نزیکەوە و لەزاری تۆمەتبارانەوە گوێبیست و شاھیدی روداوەکان بن،  تا ھەموومان پێکەوە ، رێگریبکەین  ، لە دووبارە ئەنجام دانی  ، تاوانی رێکخراوی ، لەم چەشنە ، تا خەڵک  لە ژیانێکی ئارام و ئاسودەیی و سەربەرزانە،  بژین و دوربن لە ناوزڕاندن ، کە ئەمەش ئەرکی دامەزراوەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەو لەم رووەشەوە درێغیمان نەکردوەو نایکەین .

 ھەموو لایەکیش دڵنیادەکەینەوە ،  کە لەو پەڕی ئامادەباشیداین ، رێگە بەھیچ کەس  و لایەنێکیش نادەین ، یاساو مافە تایبەتییەکان و ژیانی تایبەتی خەڵک بشێوێنن ، لەو پێناوەشدا بکەران و تۆمەتباران و ھاوکارو ھاوبەشەکانیان ، دەستنیشاندەکەین و رادەستی عەدالەت و دادگایان دەکەین ، تا سزای خۆیان وەربگرن .

لەم دەرفەتەدا ، بە پێویستیشی دەزانین ، داوا بکەین، لە پەرلەمان و پەرلەمانتاران بەڕێز  ، لە ھەرێمی کوردستان ، ھەوڵی جدی بدەن ، بۆ ھەمووارکردنەوەی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ، بە شێوەیەک ، کە سزاکەی توند بکرێت ، بەتایبەت بۆ تاوانە رێکخراوەکان و ئەو تاوانانەی کە ھەڕەشەن ، بۆ مافی تایبەتی خەڵک و کەسایەتییە گشتییەکان.

 بۆ ھەموو لایەکیشی  روندەکەینەوە ، ئەم رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر ، لە چوارچێوەی رێکارە یاساییەکاندان ، تەنھا ھێزەکانی سەر بەدەزگای ئاسایش بڕیارەکانی دادگایان جێبەجێکردوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن و لەبەر ھەستیاری دۆسیەکە و پەیوەست بە ئاداب و ئەخلاقی گشتی و بەھا کۆمەڵایەتییەکان ، چەندین زانیاری و بەڵگەی مەترسیدار ، پەیوەست ( بە لایەنی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافی کەسێتی ) مان پاراستووەو نەمان خستۆتە ڕوو ، بۆ دادگاو لێکۆڵینەوەکان جێمانھێشتوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…