20/03/2019

دۆناڵد تره‌مپ: ئه‌مشه‌و كۆتایی بە داعش دەهێنین

برادۆست میدیا ـ هەواڵ

ئەمڕۆ چواشەمە ٢٠ی ئادار، دۆناڵ تره‌مپ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:” ئەمشەو دەست بەسەر دواین مۆڵگەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەسوریا دەگرین و كۆتاییان پێدەهێنین.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە، شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایانگەیاند، كامپی سەربازی داعشیان لە باغۆز كۆنتڕۆڵكردوە و پاشماوەی چەكدارانی ئەو رێکخراوە لە ناوچەیەكی بچوك لە لایەن شەڕڤانانەوە گەمارۆدراوە و لە سەركەوتن نزیكن.

شایەنی ئاماژەپێکردنە، لەئێستادا پاشماوەی چەكدارانی داعش لە ناوچەیەكی زۆر بچوكدا گەمارۆدراون، بەڵام خۆیان بەدەستەوەنادەن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …