09/05/2019

دوو خوشك لەشاری سنە له‌ لایه‌ن باوك و برایه‌كیانه‌وه‌ كوژران

برادۆست میدیا

دوو خوشك له‌ لایه‌ن باوك و برایه‌كیانه‌وه‌ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان كوژران، بکوژەکانیش خۆیان رادەستی پۆلیس کرد و هۆکاری کوشەنەکەش نادیارە.

لە بەیاننامەیەکدا کە رۆژی چوارشەممە بلاوکرایەوە، رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند،” ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٨ ی ئایاری ٢٠١٩، دوو خوشک لە گەڕەکی نایسەری سەربە شاری سنە لەلایەن باوک و برایەکیان بە چەقۆ کوژراون.

رێکخراوی هەنگاو باس لەوەشکدەکات، یەکێک لە کچە کوژراوەکان  تەمەنی ٢٢ ساڵە و ئەوی دیکەش تەمەنی ٣٣ ساڵە و دایکی دوو منداڵە کە ماوەیەک پێش ئێستا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.

کەسێکی نزیک لەو بنەماڵەیە بەو رێکخراوەی راگەیاندووە،” باوک و براکە دوای کوشتنی ئەو کچانە خۆیان رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە، تا ئێستاش هۆکاری کوشتنی ئەو دوو خوشکە لەلایەن خێزانەکەیانەوە ئاشکرا نەکراوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…