20/05/2019

دادگای سلێمانی تۆمەتبارێکی بە ۱٥ ساڵ زیندانیکردن سزادا

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

ئەمرۆ دوو شەممە ۲۰ی ئایاری ۲۰۱۹، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور رایگەیاند، تۆمەتبارێک کە ساڵی رابردوو بەتۆمەتی کێشان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن سزادرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، “بۆ بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنی دیارده‌ی كیشان و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌، له‌ به‌رواری ١٦ـ ٨ ـ ٢٠١٨ دادوەر به‌پێی مادده‌ی ١٤ی مخدرات فه‌رمانیدا به‌ڕاگرتنی تۆمه‌تبارێکی کوردی بەرەگەز ئێرانی کە بڕێک ماددەی هۆشبەری لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کردبوو”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئەو تۆمەتبارە بڕی ٢٤٠ میلیلیتر میپادۆن و هەروەها ١٠٠ ده‌نك حه‌بی هۆشبه‌ری میپادۆن لەگەڵ ٧٣ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ جۆری تلیاك هاوردەی هەرێمی کوردستان کردوە”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور راشیگەیاندوە، دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی۲ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، له‌ به‌رواری ١٥-٥-٢٠١٩ دا دادگا بڕیاریدا به‌ سزادانی تۆمه‌تبار به‌ ١٥  ساڵ زیندانیكردن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…