13/05/2019

دادگای وان؛ داوای زیندانی کردنی پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە عوسمان بایده‌میر دەکات

برادۆست میدیا

ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی ئاشکرای دەکات، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری لە شاری وان، کارەکانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ی وتارێكی پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە عوسمان بایده‌میر تەواو کردووە، له‌سەر لێدوانەکانی لە کۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراكسیۆنی پارتەکەی کە لەشاری له‌ وان پێشكه‌شی كردبوو.

ئانادۆڵی تورکی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات،” سكاڵانامه‌یه‌ک لەسەر بایدەمیر پێشکەش بەدادگا کراوە و له‌ لایه‌ن پێنجه‌مین دادگای وانه‌وه‌ سکاڵانامەکە په‌سه‌ند كراوه‌، لەسکاڵانامەکەدا داوا كراوه‌ بایده‌میر به‌ هۆی ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌یه‌وه‌ و به‌تۆمه‌تی “به‌ئاشكرا سووكایه‌تی کردن به‌ گه‌لی تورك، كۆمار و په‌رله‌مانی توركیا” بۆ شه‌ش ساڵ زیندانی بكرێت.

لە رۆژی ۱۹ی نیسانی ۲۰۱۹، عوسمان بایدەمیر لەکۆبوونوەی فراکسیۆنی هەدەپە لەشاری وان وتارێکی پێشکەش کرد، تیادا رەخنەی لەدەسەڵاتی تورکیا گرت، لەئێستاشدا بایدەمیر مافی پەرلەمانتاری لێسەندرایتەوە و لە ۱۹ی نیسانی ۲۰۱٨ ەوە چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …