06/04/2019

خشتەی دابەشکردنی موچەی ئەم هەفتەیە ئاشکراکرا

برادۆست میدیا ـ ئابووری

سبەی یەک شەممە ۷ی نیسانی ۲۰۱۹، دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ، بڕیاروایە یەکەم موچەی هێزەئەمنی و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە “برادۆست میدیا”ی راگەیاند، سبەی یەکشەممە موچه‌ی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و دیوانی وه‌زاره‌ت دابەشدەکرێت، رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ش موچەی یه‌كه‌کانی‌ ۷۰و ٨۰ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، بەهۆی پشوەوە رۆژی سێشەممە موچە دابەشناکرێت، بەڵام رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی و دارایی دابه‌ش ده‌كرێت.

دواکەوتنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە سی رۆژ جارێک و بەبێ پاشەکەوتی موچە، موچەی تەواو دابەشبکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …