16/05/2019

سەرۆکی حکومەت و باڵیۆزی بێلاڕووسیا کۆبوونەوە

برادۆست میدیا ـ هەولێر

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندرێ سافینگ باڵیۆزی بێڵاڕووسیا، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەرێم و بێلاروسیایان دووپات کردەوە.

 ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱٦ی ئایاری ۲۰۱۹، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە بالیۆزی بێلاروسیا لەعێراق، لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیران پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی شه‌ڕی دژی داعش و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌وه، دۆخی ئێستای هه‌رێم، باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌رفه‌ت و بواره‌كانی هاوكاریی نێوان هه‌رێم و بێلاڕووسیا، پێشكه‌ش كرد.

لای خۆیەوە سافینگ ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كرد و خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردان و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و خواستی وڵاتی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ته‌ندروستی، گه‌شتوگوزار، په‌روه‌رده‌ و فێركردنی پیشه‌ییدا كرده‌وه‌ و باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد.

تاوتوێكردنی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دوا پێشهاته‌كان و پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…