16/01/2019

حکومەتی هەرێمی کوردستان دوایین مۆڵەت دەداتە 32 کەناڵی تەلەفیزیۆنی

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ لەوەزارەتی رۆشەنبیری رایگه‌یاند، دوا مۆڵه‌ت به‌ 32 كه‌ناڵی ئاسمانی و لۆكاڵی ده‌درێت، ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ مۆڵه‌ته‌كانیان نوێنه‌كه‌نه‌وه‌ و رسومات نه‌ده‌ن په‌خشه‌كانیان راده‌گیردرێت.

محه‌مه‌د گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ لە وەزارەتی رۆشەنبیری ئەمڕۆ چوارشەممە له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دەبوو ساڵی رابردوو په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ راگیرابان كه‌ مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كردووەته‌وه‌ و روسماتیان نه‌داوە، بەڵام بەرەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ ماوەیەک مۆڵەتیان پێدرابو بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و دانەوەی قەرزەکانیان، بەڵام هەندێک کەناڵ پێوەی پابەندنەبوون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا پێنج كه‌ناڵ مۆڵه‌تیان نوێ كرده‌وه‌ و چوار كه‌ناڵی دیکەش داوایان كردوه‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كاتیان پێبدرێت، بۆیە بڕیارمانداوە هه‌ر كه‌ناڵێك تاوەکو 31-1-2019 مۆڵه‌ت نوێ نه‌كاته‌وه‌ و قه‌رزه‌كانیان نه‌ده‌نەوە به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی واژۆیان كردووه‌ په‌خشیان راده‌گیردرێت.

محمد گه‌ردی راشیگەیاند، ئەو کەناڵانەی تا ئێستا مۆڵەتەکانیان نوێ نەکردوەتەوە 32 کەناڵی ئاسمانی و لۆکاڵین و ئەو مۆڵەتەی پێیان دراوە دوایین دەرفەتە کە پێیان دەدرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌  رونیکردەوە، ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی مۆڵه‌تی كاتیان پێدراوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی 60 رۆژدا رسومات نه‌ده‌ن و مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرن په‌شخه‌كانیان راده‌گیردرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…