24/12/2018

حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی ڕاپۆرتێكی هیومان ڕایتس وۆچ دەداتەوە

هیومان ڕایتس وۆچ: مامەڵەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ دەستگیركراوانی داعش خراپە.

حکومەتی هەرێم: هەزار و 400 دەستگیرکراوی ڕادەستی بەغداد كردووەتەوە.

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدراڵ، زیاتر لە هەزارو ٤٠٠ دەستگیركراوی داعشیان ڕادەستی بەغدا كردووەتەوە.

لە وەڵامێكدا بۆ هیومان ڕایتس وۆچ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵ پرۆسەیەكیان دەستپێكردووە بۆ ڕادەستكردنەوەی ئەو دەستگیركراوانەی كە تۆمەتی داعش بونیان بەسەردا ساغ بووەتەوەو ئاسانكاری زۆریان كردووە بۆ ڕادەستكردنەوەیان.

تا ئێستاش زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ دەستگیركراو ڕادەستكراون كە زوربەیان خەڵكی ناوچەكانی ئەنبار، سەڵاحەددین، دیالەو حەویجە بوون.

بەپێی وەڵامەكەی حكومەتی هەرێم، پرۆسەی لێكۆڵینەوەو ڕاگرتنی تۆمەتباران شەفافەو لەژێر چاودێری دەزگا فەرمییەكاندایە، لەبارەی پرسی تەندروستیی ڕاگیراوانیشەوە دەڵێت: ئەگەر تووشی بارودۆخێكی تەندروستی سەخت ببن، ڕەوانەی نەخۆشخان دەكرێن.

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە دوایین ڕاپۆرتیدا ڕەخنەی لە حكومەتی هەرێم گرتووە لەبارەی مامەڵەی خراپی لەگەڵ ڕاگیراوانی داعش و بەڕێوەچوونی ڕێوشوێنە یاساییەكان لەگەڵیاندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…