14/06/2020

سەرۆکی پۆلیسی ئەتلانتا دەستی لەکارکێشایەوە

هەواڵی جیهاجی: بەهۆی کوژرانی دووەم ڕەشپێست، بەرپرسی پۆلیسی شاری ئەتلانتا لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا دەستی لەکارکێشایەوە.

کەناڵی بی بی سی رایگەیاند، ” ڕۆژی هەینی ڕایشارد برووکز، کە هاووڵاتییەکی ڕەشپێستی دانیشتووی شاری ئەتلانتایە، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا بە گولـلەی پۆلیس کوژرا.

دوای رووداوەکە خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان و ڕێگەیەکی سەرەکییان لە شارەکە داخست،  ئەو چێشتخانەی کە برووکزی لەبەردەمدا کوژرابوو، سووتێنرا.

پارێزگاری شارەکە ڕایگەیاند، “بەهۆی ویستی ئەتلانتا بۆ بوونی بە مۆدێلێکی پڕمانای ڕیفۆرم، کە لە سەرتاسەری وڵاتدا چاوی لێبکرێت، بەرپرسی پۆلیسی شارەکە وازی لە پۆستەکەی هێناوە، تاوەکو شارەکە بەرەو پێش بڕوات و متمانە دروستبکاتەوە، کە لە ئێستادا زۆر پێویستی بە بونیاتنانەوە هەیە”.

چەند هەفتەیەک لەمەوپێش، خۆپیشاندانەکان دژی مردنی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێست لەژێر دەستی پۆلیسی مینیاپۆلیس، لە ژمارەیەک ویلایەتی ئەمریکا بە دروشمەکانی “ژیانی ڕەشپێستیش گرنگە”، “ناتوانم هەناسە بدەم” و “نە ئاشتی هەیە و نە دادگەری” دەستیان پێکرد، لەوانەش واشنتن دی سیی پایتەخت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

داوای “ئازادکردنی مەلا کرێکار” دەکەن

دادگای ئیتاڵی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی نوێی بۆ دۆسێیەی مەلا کرێکار ھەڵدایەوە و بەم زووانە پێداچو…