02/06/2020

یەکێتی ئەورپا نیگەرانە لەبەکارهێنانی هێز دژ بە خۆپیشاندەران لە ئەمەریکا

جیهانی ـ ئەمریکا: ئەمڕۆ  سێشەممە، وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بەکارهێنانی هێزی لە ڕادەبەدی پۆلیس لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، هەروەها نیگەرانی خۆشی دەربڕی بەرامبەر بە مەرگی جۆرج فلۆیدی ڕەش پێست لە بەردەست پۆلیسێکی سپی پێست و پەژارەی خۆشی لەو بارەیەوە دەربڕی.

وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزیب بۆرل لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە بروکسل گوتی، کەسانێک لێرە لە وڵاتانی ئەوروپا هاوشێوەی هاوڵاتیان لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دووچاری خورپە و سەرسوڕمان هاتووین بەرامبەر گیان لەدەستدانی جۆرج فلۆیدی ئەمەریکایی ڕەش پێست.

گوتیشی دەبێت هەموو کۆمەڵگەکانی جیهان وریابن لەمەڕ بەکارهێنانی لە رادەبەدەری هێز لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دژ بە هاوڵاتیان .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …