05/06/2020

نانسی پیڵۆسی: زیادبوونی ژمارەی سەرباز لە واشنتن جێی نیگەرانیـیە

برادۆست میدیا ـ جیهانی: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی وتی زیادبوونی هێزی سەربازی ئەمەریکا و دەزگاکانی چەسپاندنی یاسا و ئەوانەشی بە جلی مەدەنیەوە بڵاوکراونەتەوە لە واشنتن ” شتێکی نیگەرانکەرە ” و داوای لە سەرۆکی وڵات  کرد ناوی ئەو دەزگایانە ئاشکرا بکات لەمیانەی خۆپیشاندانەکاندا لە واشنتن کاردەکەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای ئەمەریکا و خۆپیشاندانەکان نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ کرد و داوای ڕوونکردنەوەی کرد لەسەر ڕەوشەکە.

پیڵۆسی لە نامەکەیدا بۆ سەرۆک ترامپ دەڵێت ” نیگەرانین لە زیادبوونی هێزە سەربازییەکان و ئەو نادیارییەی کە ڕەوشەکەی ناسەقامگیر کردووە، کۆنگرێس و گەلی ئەمەریکا دەیانەوێت بزانن کێ بەرپرسە، زنجیرەی فەرمانەکان چۆنە، ئەرکەکە چیە، بە چ دەسەڵاتێک هێزی پاسەوانانی نیشتیمانی ویلایەتەکانی دیکە لە پایتەخت کاردەکەن.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …