19/08/2020

ئەمریکا: مستەفا كازمی لەئاستێکی باڵا پێشوازی لێکرا

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی گەیشتە واشنتۆن و چاوەڕان دەكرێت سبەی پێنجشەممە لە كۆشكی سپی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ كۆببێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لەگەڵ شاندی یاوەری گەیشتنە واشنتۆن پایتەختی ئەمریكا.

دوێنێ‌ سێشەممە مستەفا كازمی، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا بەغدای پایتەختی جێهێشت و بەرەو واشنتۆن بەرێكەوت.

پێشتر نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیاندبوو كە سبەی پێنجشەممە، مستەفا كازمی لە كۆشكی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ-دا كۆدەبێتەوە و سەبارەت بە چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و پرسی پەیوەندیدار بە هەردوولا گفتوگۆ دەكەن.

ئاماژە بەوەیش كرابوو كە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە میانی سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریكا كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەكەن سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان نێوان بەغدا و واشنتۆن، پتەوتركردنی هاوكارییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا لە چەندین بواردا بە تایبەتیش ئاسایش، تەندروستی و ئابووری.

بەپێی زانیارییەکان، کازمی و ترەمپ باسی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و تورکیاش دەکەن، بەتایبەت دوای کوژرانی دوو گەورە فەرماندەی سوپای عێراق لە سنووری برادۆست بە فرۆکەی سوپای تورکیا، کازمی داوای وەستاندنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق دەکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …