17/08/2020

نوێترین ئاماری راپرسیەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بڵاوکرایەوە

بەپێی نوێترین راپرسی کە کەناڵی CNN ئەمریکی ئەنجامیداوە، دۆناڵد ترەمپ توانیویەتی جیاوازی دەنگەکانی لەگەڵ رکابەرەکەی جۆ بایدن کەم بکاتەوە.

لە دواهەمین راپرسی کەناڵی  CNNی ئەمریکی کە لە نێوان ١٢ بۆ ١٥ی ئابدا لەڕێگەی خزمەتگوزاری SSRS  ئەنجامیداوە دەردەکەوێت، 50%ی بەشداربووان دەنگ بە بایدن بەربژێری دیموکراتەکان دەدەن، هاوکات 46%ی بەشداربووان دەنگ بە ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان دەدەن.

بەپێی راپرسیەکە 1%ی بەشداربووانیش دەنگ بە بەربژێری دیکە و 2%یان  ئاشکرایان کردووە دەنگ بەهیچ بەربژێرێک نادەن و بەشێکیش هێشتاخۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە ئاخۆ دەنگدەدەن یان نا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …