07/08/2020

لیبیا: فڕۆکە روسییەکان سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی تورکیایان وێرانکردووە

پێش ئەوەی فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە جۆری “مێگ-٢٩”ی رووسی بێنە ناو ململانیکانی شەڕی لیبیاوە ، سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی تورکی  کێشەیەکی گەورەی بۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای نیشتیمانی لیبیا بەسەرۆکایەتی مووشیر خەلیفە حەفتەر درووست کردبوو ، لەوانە سیستەمی بەرگری ئاسمانی کورت مەودای “پانتسێر-ئێس”ی رووسی ، کە ژمارەیەکی زۆریان لەلایەن فرۆکەی بێفرۆکەوانی تورکییەوە تیکشکێنران ، بەڵام دواتر دەرکەوت کە چەکە تورکییەکان بەرانبەر بە چەکە پێشکەوتوووەکانی رووسیا ، چەکی لاواز و بێکاریگەرین .

بەگوێرەی راپۆرتەکانی میدیای رووسیا ، لە هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانی “وەتییە”، جگە لە فرۆکەی جۆری “مێگ -٢٩”، سیستەمی کپکردنی ئەلیکترۆنی رووسی بەکارهێنراوە ، بەشێوەیەک سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی تورکی لە جۆری “کۆراڵ” شکستیهێنا لە ڕێگریکردن لەوەی فرۆکە جەنگییەکان هێرشەکانیان بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدەن ، کە جگە لە فرۆکەی “مێگ-٢٩” کە وەک باس دەکرێت چوار فرۆکە بوون ، چوار فرۆکەی جۆری “میراج ٢٠٠٠”ی فەرەنسی سەر بە هێزی ئاسمانی ئیماراتیش لەهێرشەکەدا بەشدار بوون و توانیان سەرجەم سیستەمی بەرگری ئاسمانی و جەنگی ئەلیکترۆنی تورکی وێران بکەن .

هێرشە ئاسمانییەکەی فرۆکەکانی MiG-29 و Mirage-2000 ، بۆسەر پێگەی هێزەکانی حکومەتی ویفاق و هێزەکانی سەر بە تورکیا لە بنکەی ئاسمانی “وەتتیە”، بووە هۆی تێکشکاندنی سێ سسیتەمی مووشەکی دژە فرۆکە ی مەودا مامناوەندی جۆری “هۆک” و رادار و سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی جۆری “کۆراڵ”ی تورکی .

سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی تورکی “کۆراڵ” بەهۆی زۆری ژمارەی فرۆکە هێرشبەرەکانەوە دەستەوەستان بووە . لەسەرەتادا باس لەوە کرا کە فرۆکەی MiG-29s هێرشەکەی ئەنجامداوە ، دواتر دەرکەوت کە فرۆکەی جۆری میراج٢٠٠ ٠ بووە ، بەشێکیش لە رۆژنامەنووسان وتیان کە هەردوو فرۆکەکە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە ، بەوهۆیەشەوە ، سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی تورکی لە لیبیا پەکی کەوتووە .

دوای هێرشەکە ، شارەزایانی سەربازیی رووسی رایانگەیاند کە بەڕوونی دیارە کە سیستەمەکانی جەنگی ئەلیکترۆنی درووستکراوی تورکی ، ناکرێت بەراورد بکرێن بەو توانایەی فرۆکە رووسییەکان لەبواری کپکردنی ئەلیکترۆنی هەیانە .

وەرگێڕان : ئاکۆ ئالی ـ شارپرێس

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …