06/08/2020

ترەمپ، شوێنگرەوەکەی برێت مەکۆرگ-ی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

جيمس فرانكلين جيفری لە پۆستەکەی دوورخرایەوە..!!

#دلشاد مەجید نوسیویەتی

جیمس  جیفری لە ٢٠١٩/١/٤ وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا ( دۆناڵد ترامپ)  بۆ شەڕی داعش لەسوریاو عیراق، لەجێگای برێت مەکۆرگ دەست نیشانکرا.

جیمس  جیفری دەورێکی خراپی ھەبوو  لەڕۆژئاوا ( سوریا) لە ڕێگا خۆشکردن بۆ ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر  ئیدارەی خۆسەری بەرێوەبردن  لەڕۆژئاوا و  بڕیاری پاشەکشەی ھێزەکانی  ئەمریکا  لە ڕۆژئاوا..

ئەم دیبلۆماتە بە کەسێکی نزیک لەتورکەکان ھەژمار دەکرێ،  بەتورکی باشیش قسە دەکات.. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لەسەردەمی جۆرج بۆش و باراک ئۆباما لەنێوان ساڵانی (٢٠٠٨-٢٠١٠) باڵۆزی ئەمریکا بووە  لەتورکیا.

بەگوێرەی ھەندێک خوێندنەوە،  ھۆکاری لادانی جیفری لەپۆستەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە دژی  گرێبەستەکەی کۆمپانیا نەوتیە ئەمریکیە بوو لەگەل  ئیدارەی  خۆسەری ڕۆژئاوا.  تا ئێستاش ھیچ کەسێک بۆ ئەو پۆستە  وەک جێگرەوەی جیفری  دەستنیشان نەکراوە.

#وێنەی جیمس  جیفری لەگەل  ئیبراھیم کالین ، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …