02/08/2020

خەلیفەحەفتەر: بەم نزیكانە توركیا لە لیبیا دەكەینە دەرەوە

خەلیفە حەفتەر ڕایگەیاند، تورکیا جگە لە شەڕ و ماڵوێرانی، هیچی دیکەی بۆ لیبیا نەهێناوە و بەڵێنیش دەدەم لیبیا لە تورکەکان پاکدەکەینەوە.

جەنەڕاڵ حەفتەر، لە كاتی سەردانی بۆ یەكێك لە بنكە سەربازییەكانی سوپاكەی ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارەكانی سەر بە توركیا تا بە تەواوی لە خاكی لیبیا دەیانكەنە دەرەوە.

وتیشی، گەلی لیبیا هەرگیز مێژووی ٣٠٠ ساڵ پێش ئێستایان بیرناچێتەوە كە توركیا هەیەتی لە ناوچەكەدا و جگە لە خراپەكاری و كاری تێكدەرانە، هیچی دیکەی نەكردووە، بۆیە هەموو هەوڵێك دەدەین بۆئەوەی توركیا لە خاكی لیبیا دەربكەن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …