31/07/2020

پۆمپیۆ: ئەمریکا دەیەوێت سزای تورکیا بدات

بەپێی لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆشکی سپی سزادانی تورکیا تاوتوێ دەکات، هۆکارەکەشی بۆ کڕینی سیستمی بەرگری روسیاوە لەلایەن تورکیا دەگەڕێتەوە.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، “ئێمە تاوتوێی سزادانی تورکیا دەکەین، تاوەکو بگەین بە ئامانجە دوور مەوداکانمان .”

ھاوکات، لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا چەند پرۆژەیاسایەک لەلایەن هەریەک لە کۆمارییەکان و دیموکراتەکانەوە بۆ سزادانی تورکیا، بەھۆی کڕینی سیستمی بەرگری روسیا (ئێس ٤٠٠) پێشکەشکراون.

ماوەی چەند ھەفتەیەکە، لە ئەمریکادا باس و خواستی سزادانی تورکیا سەریھەڵداوەتەوە دوای ئەوەی تورکیا لە دەستوەردانە سەربازییەکانی لە لیبیادا بەردەوامە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …