28/07/2020

کیم جۆنگ ئون: بەهۆی چەکی ناوەکییەوە هیچ جەنگێکی دیکە ڕوونادات

دەزگای ڕاگەیاندنی ناوەندی کۆریای باکوور لە زاری ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونەوە بڵاویکردەوە هیچ جەنگێکی دیکە ڕوونادات بەهۆی ئەوەی وڵاتەکەی چەکی ناوەکی هەیە و ئاسایش و پارێزراوی و داهاتووی وڵاتەکە دەپارێزێت.

دەزگای ڕاگەیاندنی ناوەندی کۆریای باکوور وتی ڕابەری وڵاتەکە کیم جۆنگ ئون لە میانەی ساڵیادی کۆتای هاتنی جەنگی کۆریا کە لە ساڵەکانی 1950بۆ 1953 هەڵگیرسا ئەم لێدوانەیدا و هەر لە بۆنەکەدا پێشوازیشی لە جەنگاوەرە کۆنەکانی وڵاتەکە کرد.

کیم لە وتارەکەیدا وتی وڵاتەکەی پەرەی بە چەکی ناوەکی داوە تاوەکو ” هێزی تەواوی ” هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی هەڵگیرسانی جەنگێکی دیکە.

وتیشی ” ئێستا دەتوانین بەرگری لە خۆمان بکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر شێوازێک لە شێوازەکانی فشار و هەڕەشە سەربازییەکان لەلایەن دوژمنانمانەوە.”

وتی ” بەهۆی چەکی ناوەکی و بەرگرییەکی چالاک و متمانە پێکراوەوە، جارێکی دیکە جەنگ هەڵناگیرسێت، ئاسایش و داهاتووی وڵاتەکە تا هەتایە پارێزراو دەبێت.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فەیسبووک پۆستێکی سەرۆکی ئەمریکای سڕییەوە

برادۆست میدیا ـ جیهانی: تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پۆستێکی دۆناڵد ترەمپ لەسەر زانیارییەکی ه…