27/07/2020

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل لەسەر سنووری لوبنان تێکشکێنرا

وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند، “فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسڕائیلی لەمیانەی ئەرکێکدا بەدرێژای سنوورەکە لە ناو خاکی لوبناندا تێکشکاوە.

وتەبێژەکە وتیشی ” هیچ نیگەرانییەکمان نیە لەسەر دزەکردنی هیچ زانیارییەک.”

دوای ئەوەی یەکێک لە چەکدارەکانی کۆمەڵەی حیزبوڵڵای لوبنانی ڕۆژی یەکشەممە لە قەراغ شاری دیمەشق بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیەوە کە گوایە ئیسڕائیل ئەنجامیداوە کوژرا، گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل لەگەڵ سوریا و لوبناندا لەسەر سنووری نێوانیان زیادیکرد. لەو کاتەوە سوپای ئیسڕائیل هێزەکانی لە بەرەی باکوور پتەوتر کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فەیسبووک پۆستێکی سەرۆکی ئەمریکای سڕییەوە

برادۆست میدیا ـ جیهانی: تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پۆستێکی دۆناڵد ترەمپ لەسەر زانیارییەکی ه…