27/07/2020

برایان هوک: ناکۆکیەکانی کەنداو زیاد لە پێویست درێژەیان کێشاوە

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران برایان هوک دەڵێت ناکۆکیەکانی نێوان وڵاتانی کەنداوی عەرەبی زیاد لە پێویست درێژەی کێشاوە و داوای لەو وڵاتانە کرد دووبارە متمانە و یەکگرتوویی لەنێوانیاندا بنیادبنێنەوە.

لە ناوەڕاستی ساڵی 2017 دا هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر ئەو وڵاتەیان تۆمەتبارکرد. لەلای خۆشیەوە قەتەڕ ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ئەو وڵاتانەی پەیوەندییان لەگەڵدا بڕیوین دەیانەوێت سەروەری وڵاتەکەمان لەناوببەن.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەڕدا وتی ” ناکۆکیەکان زیاد لە پێویست درێژەیان کێشا و لە کۆتاییدا زیان بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە ناوچەکەدا دەگەیەنێت.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …